بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە کۆنگرەی ڕافیدین لە بەغدا، وتی کە هیچ لێکچوونێک لە نێوان عێراق و ئەفغانستاندا نییە، دۆخی عێراق ڕوونە و کەسیش دژایەتی ئەمە ناکات، داعش کۆتایی هاتووە و هێزی نەماوە.
ناوبراو وتی: سەرجەم گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش بڕوایان بەم سیستەمە و بەشداری لە پرۆسەی سیاسیدا هەیە و بەرگریشی لێدەکەن، کاتێک هێزە بێگانەکان پاشەکشە بکەن، سەرجەم هێزەکان یەکدەگرن تا عێراق سەر لە نوێ بونیاد بنێنەوە و خزمەت بە گەلەکەی بکەن.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وەڵامی لێدوانێکی ئیمانۆیل مەکرۆنیشی دایەوە و وتی کە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم هێزە بێگانەکان لە عێراق پاشەکشە دەکەن، بە هێزەکانی فەرەنساشەوە و پاریس لەم بوارەدا بڕیار بە دەست نییە.
عامری وتی کە ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات لە ڕێگای سندۆقەکانی دەنگدانەوە تەنیا ڕێگای چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراقە، بە پێچەوانەی ئەمەش دیار نییە کە وڵات چ چارەنووسێکی دەبێت./.