بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو هەوڵیدا ستانداردەکانی خۆی بە سەر خەڵکی ئەفغانستاندا بسەپێنێت بەڵام ئەنجامەکەی تەنیا شکست و کارەسات بووە.
ناوبراو وتی کە ئەنجامی ئەو 20 ساڵەی بوونی سەربازیی ئەمریکا لە ئەفغانستان تەنیا شکستی واشنتن نەبووە، بەڵکوو بۆ خەڵکی ئەفغانستانیش کارەساتی بە دواوە بووە.
پوتین وتی: ئەگەر وڵاتێک ویستی هاوکاریکردنی وڵاتێکی دیکەی بێت، دەبێت لە ڕێگای شارستانییەوە بێت نەک لە ڕێگای زۆر و سەپاندنەوە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە لە پرۆسەی هاوکاریکردنی وڵاتێکی دیکەدا دەبێت گرنگی بە مێژوو، کەلتور و فەلسەفەی زاڵ بە سەر ژیانی خەڵکی ئەو وڵاتەدا بدرێت./.