بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بە چاوپێکەوتنەکەی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە شاری بەغدا ڕایگەیاند کە ئێران و ئیمارات دەتوانن لە پێناو هاوکاری و مسۆگەربوونی سیاسەت و دیپلۆماسیەتی دراوسێیەتی هەنگاوی گەورە هەڵبگرن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لەو چاوپێکەوتنەدا باس لە نیازپاکی و ئیرادەی سەرکردەکانی هەر دوو وڵات بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کراەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جەختیکردەوە کە کابینەی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر گرنگی بە پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ دەدات./.