بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەبی بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان بە ئاماژە بە پیلانگێڕییەکانی دژ بەم وڵاتە وتی: لوبنان لە دەیەکانی ڕابردوو لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە پیلانگێڕییە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی تووشی شکست بکات.
ناوبراو داوایکرد کە ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانی لوبنان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ بە خێرایی چارەسەر بکرێت.
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی: هیچ کێشەمان لەوەدا نییە کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی لوبنان هاوکارییەکانی ئێران بە تایبەت لە بواری هاوردەی سووتەمەنیدا قبووڵ بکەین، بە هەمان شێوە هاوکارییەکانی وڵاتانی دیکەی وەک میسر./.