بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دومینیک ڕاب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی کە لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو ئەفغانستان نەبووەتە پێگەیەک بۆ ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکان لە دەرەوەی ئەم وڵاتە.
ناوبراو وتی: لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 10 ملیۆن منداڵی ئەفغانستان چوونەتە قوتابخانە کە لە سەدا 40 ی ئەوان کچ بوون و ئەمەش دەسکەوتێکە لەم وڵاتە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی کە دەبێت چاوەڕوان بین و بزانین ئایا گرووپی تاڵیبان پابەندی بەڵێنەکانی دەبێت یان نە.
ڕاب وتی کە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئەفغانستان چارەسەر نییە و دەبێت لە توانای وڵاتانی ناوچەکە بۆ کاریگەریدانان لە سەر تاڵیبان کەڵک وەربگرین./.