بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان وتی کە دەسکەوتی کشانەوەی ئەمریکییەکان، سەرکەوتنی تەواوی گەلی ئەفغانستانە.
ناوبراو لە فڕۆکەخانەی کابوڵ و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا وتی: هێزەکانی لەشکری بەدری 313 دێنە فڕۆکەخانەی کابوڵ.
پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، سەرکردەکانی تاڵیبان فڕۆکەخانەی کابوڵیان بەسەرکردەوە.
موجاهید وتی کە تاڵیبان دەیەوێت پەیوەندی دیپلۆماسیی لە گەڵ ئەمریکا و جیهاندا هەبێت.
ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی خۆی بۆ ئەفغانستان دەباتە وڵاتی قەتەر./.