بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عودەی حاتەم ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە مەترسییەکانی پێدانی موڵەتی مانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا بە بیانووی مەشق و ڕاهێنانە سەربازییەکان هۆشداریی دا.
ناوبراو وتی کە حکومەتی عێراق دەبێت بڕیاری کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی بێگانە لە کۆتایی ئەمساڵ دەربکات.
ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق هەروەها وتی کە هەڵسووکەوتی سەربازیی ئەمریکا بووەتە جێی نیگەرانی./.