بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میچ مەک کانڵ سەرۆکی کۆماریخوازەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بڕیاری سیاسیی کشانەوەی ئەمریکییەکانی لە ئەفغانستان ئیدانە کرد.
ناوبراو بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند کە چوونی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان بۆ ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەتێک بووە کە پەناگەیەک بۆ تیرۆریستان نەبێت تا دیسانەوە لەو ڕێگایەوە نەکرێینە ئامانج.
ناوبراو ڕەخنەی لە سیاسەتی کۆتایی هێنان بە شەڕە بەردەوامەکانی ئەمریکا گرت و وتی: لەم 20 ساڵەدا زیانەکانی ئەفغانەکان لە ئێمە زیاتر بووە، ئێمە لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوو هیچ زیانێکمان نەبووە.
وتیشی: ئێستا سەیری کشانەوەی ئەمریکا بکەن، ئەمە یەکێک لە خەراپترین بڕیارە سیاسییەکانی مێژووی ئەمریکایە.
سەرۆکی کەمینەی کۆماریخوازەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەیی لە ئەفغانستان بە خەراۆتر لەوەی ڤێتنام ناو برد و وتی: لە ئەفغانستان بڕیار نییە بە کشانەوەی هێزەکانمان شەڕ لە دژی ئەمریکا کۆتایی بێت و ئەوان خۆشحاڵن کە بەم جۆرە شکستیان بە ئەمریکا هێناوە.
مەک کانڵ وتی: ئێمە پێگەمان لە ئەفغانستاندا نەماوە، ئەوەی بمێنێتەوە وەک بارمتەیەک دەبێت، بە پێی ئەوەی کە هاوپەیمانێکمان لە دراوسێتی ئەفغانستاندا نییە ئەستەمە بتوانین ئامرازێکی گوشارمان بۆ دڵنیایی لە کشانەوەی ئەمریکییەکانی دیکە یان هاوپەیمانانی ئەفغان لەم وڵاتە گەمارۆدراوە هەبێت.
ناوبراو وتی: ئێمە لە تەقینەوەکانی کابوڵ سێزدە سەربازمان کوژران کە هێندەی زیانەکانی ساڵانە لە چوار ساڵی ڕابردووە لە ئەفغانستان./.