بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆنگ شوانگ باڵیۆزی چین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی عێراق وتی کە هەڵبژاردنەکان گرنگترین بەرنامەی سیاسییە لەم وڵاتە و هەنگاوێکی چارەنووسسازە لە ڕێگای گۆڕانکارییە سیاسییەکان و داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە پاڵپشتی لە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بکرێت.
ناوبراو وتی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەڵێنی هاوکارییە داراییەکانیان بکەنە کردار و بە جیدی لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانەکانی عێراق و خێراترکردنی گەشەی کۆمەڵایەتی و ئابوری ئەم وڵاتە بە بێ هیچ پێش مەرجێکی سیاسی بەشداری بکەن./.