بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە مۆسکۆ هەلومەرجی بۆ پرۆسەی سیاسی لە سوریا دابین کردووە بەڵام سستی و لاوازیی ئەم پرۆسەیە لە ئەستۆی نییە.
ناوبراو وتی: ئەو هەلومەرجەی ئێمە دابینمان کردووە بە سستی و لاوازی بەرەو پێش دەڕوات بەڵام پرۆسەکە بوونی هەیە و لە جێبەجێکردندایە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوە نەداوە کە مەبەستی لە لاوازبوونی چارەسەری سیاسی قەیرانی سوریا چییە.
سرگێی لاوڕۆڤ لە درێژەدا وێڕای ئیدانەکردنی هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر سوریا وتی کە ئەوان بە ئاشکرا تیرۆریستانیان لە دژی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد بەکار هێنا.
وتیشی کە کاتێک تیرۆریستان لە داگیرکردنی پایتەختی سوریا نزیک بوونەوە، وڵاتانی ڕۆژئاوا تەنیا سەیری ڕووداوەکانیان دەکرد./.