No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە گێڕانەوەی پێوەندیە گشتیەکانی فیاپ لە ئێران، لە پێنجەمین خولی کۆی فێستیڤاڵی وێنەی «رنگین کمان(پەلکە زێڕینە)» کە لە وڵاتی هێند و لە پێنج بەشی « ئازاد ڕەنگی»،«ئازاد تاک ڕەنگ»، «گەشتیاری»، «سروشت» و «خەڵک» بەڕێوە چوو. وێنەی«رقص آتش ۱٥ (سەمای ئاگری ۱٥)» وێنەگری سەید ئیحسان مورتەزەوی لە قاعەکانی یەکەم و سێهەم توانی دیپلۆمی فێستیڤاڵەکە و وێنەی «انحناء (کووڕی)» وێنەگری محەمەد عەلیزادە خورسەند، لە قاعەی دووهەمی فێستیڤاڵەکەدا دیپلۆمی IFS بە دەست هێنا.
لەم فێستیڤاڵەدا کە لە ژێر چاودێری فیدراسیۆنی نێو دەوڵەتی هونەری وێنەگری(فیاپ) بەڕێوە چووە، بەرهەمی وێنەگرانی ئەندام لە کلووپی وێنەی فۆکۆس (نوێنەری فیاپ لە ئێران)دا لە بەشە جۆراوجۆرەکانی فێستیڤاڵەکەدا مەهدی زابول عەباسی، عەباس حاجی حسەین کەلانتەر، سەید احسان مورتەزەوی، مەهدی پارساییان، ئەحمەد سامعی، محەمەد عەلیزادە خورسەند، میرعەلی پەرەندەک، مەهدی کازمی بوومە و هووتەن باباپووڕ وەرگیران.
فیراسیۆنی نێودەوڵەتی هونەری وێنەگری(فیاپ) کە وەک تەنیا ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە بواری وێنەگری دا لە لایەن یۆنێسکۆوە بە فەرمی ناسراوە لە ساڵی ۱۹٤٦ بونیادنرا و لەو ساتەوە تا ئێستا نێونجی بووە بۆ پەیوەندی نێوان ڕێکخراوە نەتەوەییەکانی وێنەگری لە وڵاتانی جیاوازدا.
فیاپ لە هەر وڵاتێک دا تەنیا یەک ئۆفیستی هەیە و کلۆپی وێنەی فۆکۆس نوێنەری فەرمی فیاپە لە ئێراندا .
No Result
View All Result