بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەلبوسی وتی: چ ئێمە لە دەسەڵات بین ین کەسانی دیکە، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕوو نادات و عێراقییەکان بە هیچ شێوازێک دەستیان بۆ ئەو ڕژێمە درێژ ناکەنەوە.
ناوبراو وتی: ڕەنگە هەندێک تێڕوانین و شێوازی سیاسەتکردن جیاواز بێت و بەشێک لە ئێمە ئیسلامخواز و بەشێکی دیکە نیشتمانپەرست بین بەڵام هەموو لایەنێک لە سەر ئەوە کۆدەنگن کە فەڵەستین دەبێت ئازاد و وەک وڵاتێکی عەرەبی بمێنێتەوە.
حەلبوسی وتی کە وتووێژەکانی ئاشتی بە هیچ شێوازێک داگیرکارانی زایۆنیست لە خۆ ناگرێت./.