بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە میانەی سەردانەکەی بۆ سوریا وەک دووەم سەردانی فەرمیی لە پاش وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە گەڵ سەرکردەی گرووپە فەڵەستینییەکان لە دیمەشق کۆبووە.
ناوبراو پێشتر لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆمار و فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریاش کۆبووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە یەکەم سەردانیدا شەممەی ڕابردوو گەیشتە عێراق و بەشداری کۆنفرانسی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشیی کرد./.