بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی کە لە دۆسیەی پەنابەراندا ئەرکە مرۆڤی و ئەخلاقییەکانی خۆمان جێبەجێ کردووە و لێرە بە دوا ناتوانین پەنابەری زیاتر وەربگرین.
ناوبراو وتی کە ئەنکەرە هەر پێشنیارێک لە ئەڵمانیا یان وڵاتانی دیکە سەبارەت بە مانەوەی پەنابەرانی ئەفغانستان ڕەتدەکاتەوە.
ئۆغلۆ وتی کە تاڵیبان لە گەڵ ئێمە بۆ گەڕانەوەی خەڵک هاوکاریی کردووە و ئێستاش لە گەڵ ئەو گرووپە لە پەیوەندیداین.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی کە تاڵیبان داوایکردووە بە تەنیایی ئەرکی دابینکردنی ئاسایشی ئەفغانستان لە ئەستۆ بگرێت./.