بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوهەیل شاهین وتەبێژی سیاسی تاڵیبان لە قەتەر پێشنیارەکەی فەرەنسا و بەریتانیای بۆ ڕاگەیاندنی ناوچەی ئەمن لە ئەفغانستان ڕەتکردەوە.
ناوبراو وتی: ئەفغانستان وڵاتێکی سەربەخۆیە و باشترە کە ناوچەی ئەمن لەو وڵاتانەدا بێت کە ئەم پێشنیارەیان گەڵاڵە کردووە.
ئەو بەرپرسە باڵایەی تاڵیبان پرسیاری کرد کە ئایا دەتوانن وەها ناوچەیەک لە فەرەنسا یان بەریتانیا ڕابگەێنن؟ ئەفغانستانیش وڵاتێکی سەربەخۆیە و پێویستی بەمە نییە.
سوهەیل شاهین وتی کە لە پاش 31 ی ئاب هەر ئەفغانییەک دەتوانێت سەردانی دەرەوە بکات./.