بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی نوێی ئێران کە چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە پاش متمانەی پەرلەمان بە فەرمی چالاکییەکانی دەستیپێکرد، لە یەکەم سەردانی دەرەوەدا و بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی سەردانی عێراقی کرد.
ناوبراو بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە بە سەردانێکی فەرمی بگاتە سوریا و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەش کۆببێتەوە.
عەبدوڵڵاهیان لە وتارەکەی لە کۆنفرانی بەغدا جەختیکردەوە کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تەنیا لە ڕێگای متمانە و هاوکاری هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکە بە بێ دەستێوەردانی وڵاتانی بێگانە مسۆگەر دەبێت./.