بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە ئەمریکای تاوانبار بە بیانووی جۆربەجۆر لە پاش ڕووداوە گوماناوییەکەی 11 ی سپتمبێر هێرشی کردە سەر ناوچەکە و ئێستاش لە پاش چەندین دەیە هەر لە ناوچەکەیە و بە تێپەڕبوونی کاتیش هەڕەشەی زیاتر لە سەر ناوچەکە دادەنێت و دوایین نموونەشی ئەوەیە کە لە ئەفغانستان ڕوو دەدات.
ناوبراو وتی: ئەمریکا بە داگیرکردنی نایاسایی ئەفغانستان و کوشتن و تاڵان و تاوانی زۆر بەڵام لە ئاکامدا بە شکست و سەرشۆڕی لە ئەفغانستان کشایەوە و خەڵکی زوڵملێکراوی ئەم وڵاتەی تووشی دەیان کێشە و نیگەرانی و ئاڵۆزی کردووە و ئەوان ئاسۆیەکی ڕوون لە بەردەم وڵاتی خۆیانیش نابینن.
باقری وتی: بەکارهێنانی زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار لە ئەفغانستان سوپای نیشتمانیی ئەم وڵاتەی کردە سوپایەک کە سەرەڕای بانگەشەی مەشق و ڕاهێنان و پڕچەککردنی زۆر نەیتوانی لە بەرامبەر گرووپی تاڵیبان خۆڕاگری بکات./.