بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئیسلامی بە حوکمی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وەک سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئەم وڵاتە دەستنیشان کرا.
پێشتر عەلی ئەکبەر ساڵحی لەو پۆستەدا بووە.
محەممەد ئیسلامی لەدایکبووی 1956 ی شاری ئەسفەهان و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری ڕێگاوبان و بیناسازی و پێشتر لە چەندین پۆستدا بووە وەک وەزارەتی گواستنەوە و نیشتەجێبوون، پارێزگاری مازندەران، جێگری وەزارەتی بەرگری بۆ کاروباری پیشەسازی و توێژینەوەیی و هەروەها کارگێڕی گشتی کۆمپانیای پیشەسازییە ئاسمانییەکانی ئێران./.