بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی گرووپی تاڵیبان ڕایگەیاند کە حکومەتی نوێی ئەفغانستان لە داهاتوویەکی نزیکدا پێک دێت.
ناوبراو وتی کە تاڵیبان تا ئێستا فەرماندەی پۆلیسی 9 ویلایەتی دەستنیشان کردووە.
تاڵیبان بەردەوام باس لە پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان لە ئەفغانستان دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەفغانستان وەک حامید کەرزای سەرۆک کۆماری پێشووتر و عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاشتەوایی ئەفغانستان لە گەڵ سەرکردەکانی تاڵیبان لە دانوستاندان./.