بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەڵامی لێدوانەکانی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا و نەفتالی بێنت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی دایەوە و ڕایگەیاند کە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان جۆبایدن و نەفتالی بێنت و باسکردن لە بژاردەکانی دیکە لە دژی ئێران، بەدەر لەوەی کە هەڕەشەی نایاساییە لە دژی وڵاتێکی دیکە، مافی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی بەرامبەر لە دژی بژاردەکانی بەردەست دەپارێزێت.
جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە سەبارەت بە ئێران سەرەتا گرنگی بە دیپلۆماسی دەدەین و لە ئەگەری شکستی دیپلۆماسی، بژاردەکانی دیکە تاوتوێ دەکرێت./.