بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەمیم بن حەمەد ئالی سانی وتی کە عێراق دەتوانێت ڕۆڵی چالاکی لە ئاسایش و ئاشتی ناوچەکەدا هەبێت.
ناوبراو وتی کە قەتەر جەخت لە سەر یەکڕیزی نیشتمانی و بەهێزبوونی دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق دەکات و ئەمەش بە هەنگاوێک بۆ گەشەسەندنی ئەم وڵاتە دەزانێت.
تەمیم بن حەمەد وتی کە قەتەر لە پێناو گەڕانەوەی پێگەی مێژوویی عێراق و ئەوەی کە شیاوی ئەم وڵاتەیە، هەوڵ دەدات و دڵنیاشە کە عێراق لەم پێناوەدا خاوەن توانا و دەفرایەتییەکی زۆرە بە تایبەت لە بواری هێزی مرۆڤی کارامە./.