بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە کۆنفرانسەکەی بەغدا لە ئاستی ئاڵۆزی و ناکۆکییەکان کەم دەکاتەوە.
ناوبراو وتی: لەم کۆنفرانسەدا جەخت لە سەر هاوکاری نێوان ئێمە و وڵاتانی ناوچەکە کرایەوە کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی لە سەر داهاتووی ناوچەکە بە گشتی دادەنێت.
وتیشی کە ئەم کۆنفرانسە دەبێتە نموونەیەک بۆ کۆنفرانسەکانی داهاتوو.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە بەغدا لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە هێزەکانی ناوچەکە پێکەوە کۆ بکاتەوە و کێشە و ناکۆکییەکانی ئەوان بەرەو چارەسەری ببات.
فۆئاد حوسێن وتی کە کۆبوونەوەکانی نێوان ئێران و سعوودیە کە لە عێراقەوە دەستیپێکردووە، بەردەوام دەبێت./.