بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی نزیک لە گرووپەکانی خۆڕاگری ڕایانگەیاندووە کە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە نزیک دەروازەی جسر سەفوان لە نزیک وێستگەی مەلیحات کراوەتە ئامانجی هێرشێکی ڕۆکێتی.
4 ڕۆکێت ئاراستەی ئەو بنکە سەربازییە کراوە و کاروانەکانی لۆجستیی ئەو بنکە سەربازییە زیانی زۆریان پێگەیشتووە.
هێشتا هیچ گرووپێک بەرپرسیارەیتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە./.