جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتووێژ

ئەمریکییەکان داعشیان هێناوەتە ئەفغانستان / تاڵیبان بە تەنیا ناتوانێت حوکمی ئەفغانستان بکات

جام کوردی – ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران وتی کە ئەمریکییەکان هەوڵی دۆزینەوەی شوێنێکی نوێیان بۆ داعش دەدا و ئێستا ئەگەر کەسایەتییەکانی ئەفغانستان پێکەوە هاوهەڵوێست نەبن وڵاتەکەیان بەرەو شەڕی ناوخۆیی دەڕوات.

ئاب 28, 2021
in وتووێژ
A A
0

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەداحوسێن مالیکی، باڵیۆزی پێشووتری ئێران لە ئەفغانستان بووە و ئێستا ئەندامی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئەم وڵاتەیە کە بە شارەزا لە کاروباری ناوخۆیی ئەفغانستان دادەنرێت. ناوبراو لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا دوایین دۆخی ئەفغانستانی شرۆڤە کردووە کە لە درێژەدا بەشێک لەو وتووێژە هاتووە:

ئێوە چوار ساڵ و نیو باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەفغانستان بوون، قۆناغێکی دژوار و کاریگەر بووە، ئێستاش یەکێک لە بابەتە گرنگەکان بۆ ئێران و تەنانەت ناوچەکە، ئەفغانستانە. ئایا پێشبینییەکان ئەوە بوو کە تاڵیبان بەم خێراییە بێت و کابوڵ داگیر بکات، یان پێشبینی شتی دیکە دەکرا؟

هیچ کەس تەنانەت تاڵیبانیش ئەم پێشبینییەی نەدەکرد. هۆکاری سەرەکی سەرجەم ڕووداو و نەهامەتییەکان کە ئەمڕۆ بەرۆکی خەڵکی ئەفغانستانی گرتووەتەوە، داگیرکاری ئەمریکییەکان لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو بووە. جیا لەوەی کە ئێمە کێشەمان لە گەڵ ئەمریکییەکان هەیە، ڕاستییەکەش هەر ئەمەیە. پاش ئەوەی کە ئەمریکییەکان هیچ پاڵپشتییەکیان لە گەل و حکومەتی ئەفغانستان نەکرد و سوپا و هێزەکانیان کشاندەوە، تەنانەت ناتۆش هێزەکانی کشاندەوە و لە ماوەی ئەو 20 ساڵەش سوپایەکیان پێکنەهێنا کە بتوانێت پارێزەری ڕاستەقینەی خەڵک بێت، ئەڵبەت هەندێک تۆمەتبارکردنی ئەو سوپایەش هەڵەیە، لە بەر ئەوەی کە چەک و پێداویستی سەربازییان نەبوو، ئەمەش لای ئەمریکییەکانەوە بەستێنی بۆ چالاکییەکانی تاڵیبان دابین کرد. لە لایەکی دیکەوە خەڵک بە هۆی گەندەڵی و لاوازییەوە نیگەرانی و ڕەخنەی زۆریان لە حکومەتی ئەشرەف غەنی هەبوو و لە ئاکامدا ئەوەی ڕوویدا کە بینرا.

دوو بابەتم لە ئێوە خوێندووەتەوە کە ئاماژە بە هەر دووی دەدەم. یەکەم ئەوەی کە وتتان ئەگەر سوپای ئەفغانستان و فاتمیون ڕێگرییان بکردایە، ئەمە ڕووی نەدەدا، واتە نەدەکرا کە تاڵیبان سەرجەم ناوچەکان کۆنتڕۆڵ بکات. بابەتی دیکە ئەوەی کە وتتان لە دەوحە کۆبوونەوەکانی نێوان ئەشرەف غەنی و نوێنەری تاڵیبان و ئەمریکا هاوکێشەکانی دیاری کرد، واتە ئەوەی لە پشتی پەردەوە هەبوو بە دڵی ئەمریکییەکان بوو، لە بەر ئەوەی کە دەزانین ئەمریکا 20 ساڵ بەر لە ئێستا بە بیانووی لەناوبردنی تاڵیبان هێرشی کردە ئەفغانستان و سەر لە نوێ بوار بۆ هاتنەوەی ئەو گرووپە دەڕەخسێنێت، لە ڕاستیدا ئەمە یارییەکی نوێی ئەمریکییەکانە، وا نییە؟

ژنڕاڵ بسملاخان کە لە یارانی شەهید ئەحمەد شا مەسعود بووە و وەزیری بەرگری و فەرماندەی گشتی ئەو بووە، پاش هەڵهاتنی ئەشرەف غەنی لە کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ئەفغانستان وتی کە غەنی بووە هۆی داماڵینی چەکی سوپای ئەم وڵاتە و ڕادەستکردنی وڵات بە تاڵیبان.

کۆنفرانس و دانوستانەکانی دەوحەش هەر لەم پێناوەدا بووە کە لەوێدا دەگەنە ڕێکەوتن تا 18 یان 19 ویلایەت بدرێتە تاڵیبان و پاشان حکومەتێکی هاوبەش پێک بێنن. لە باکور وەک سەقامگیرترین ناوچەی ئەفغانستان لە ماوەی ئەم دوو دەیەی ڕابردوو، تەنانەت ئەمریکییەکانیش توانای چوونە ئەو ناوچەیان نەبووە، لە بەر ئەوەی کە زۆربەی فارسی زمانەکان لەوێن، چ تاجیک، چ هەزارەکان و پێکهاتەکانی دیکە، چ ئازیزانی سوننە و شێعە کە لەو ناوچەدان، هەر بۆیە تاڵیبان توانای چالاکیی لەوێدا نەبوو.

ئەو ناوچەیە زیاتر لە ژێر کۆنتڕۆڵی ژنڕاڵ دۆستمدا بووە، مامۆستا عەتاش بووە، شەهید مامۆستا ڕەبانیش هەر لەو ناوچەیە بووە، بەڵام ئێوە دەزانن کە لەم ڕووداوانەدا هێشتا هێزەکانی تاڵیبان نەگەیشتبوونە ناوچەکە کە شارەکان بە تەواوی چۆڵ کران. زۆربەی سەرکردە سیاسییەکان و فەرماندە جیهادی و سەربازییەکان لەو بڕوایەدان کە ئەمە ڕاسپاردەی ئەشرەف غەنی بووە کە جێبەجێی کردووە و لە ڕاستیدا بووە هۆی ئەوەی کە سوپا بکشێتەوە، خەڵک خۆڕاگری نەکەن و تاڵیبان بگەڕێتەوە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە جێبەجێکردنی دوو ئەرکی گرنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مادە هۆشبەرەکان موڵەتی چوونە ئەفغانستانی بە ئەمریکا دا. ئایا ئەوان سەرکەوتوو بوون کە هێزەکانیان کشاندەوە یان شکستیان هێنا؟ شکستی ئەوان بۆ سەرجەم خەڵکی ناوچەکە و جیهان ڕوون بووەتەوە بەڵام پاساوی ئەمریکییەکان ئەوە بوو کە شوێنی هێزەکانیان پڕ بکرێتەوە، بە کێ؟ بە تاڵیبان؟ ئەمریکییەکان هەوڵی دۆزینەوەی شوێنی نوێیان بۆ گرووپی تیرۆریستی داعش دەدا، بۆ ئەمەش ئەفغانستانیان هەڵبژارد. بەڵام کوێی ئەفغانستان؟ لە جەلال ئاوا و نەنگەرهار، ئەوانەی کە هاوسنورن لە گەڵ پاکستان، لە بەر ئەوەی کە لە ناوچەکانی دیکە لە ڕێگای ئێران و چین و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستەوە ئەو کارەیان بۆ نەدەکرا، تەنیا لە ڕێگای پاکستانەوە بوو کە داعشیان هێنا و جێگیریان کرد.

یەک ساڵ و نیو، دوو ساڵ پێش ئەم کارەیان کرد، لەم دوو ساڵەدا ئەمریکییەکان خەونیان بە وەها ڕۆژێکەوە دەبینی بەڵام ئەوەش بینرا کە تاڵیبان هێندە پەیوەندیی بە داعشەوە نەکرد.

داهاتووەکەی چۆن دەبێت؟

دیار نییە کە چی ڕوو دەدات، هەندێک گرووپی دیکەش لە ڕێگای تاجیکستانەوە هاتوونەتە ئەفغانستان و هاوکاری تاڵیبانیان کردووە، ئەمەش هەندێک خاڵە کە دەبێت تاڵیبان بۆ خەڵکی ئەفغانستان و جیهانی ڕوون بکاتەوە.

تەنانەت سەرۆک کۆماری ڕووسیاش ڕایگەیاندووە کە دەبێت ڕوون بکرێتەوە ئەو توندڕۆوانە لە کوێوە هاتوونەتە ئەفغانستان. لە سەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئۆباما ناوبراو بۆ خولی دووەم ئیمتیازی پێویست بوو، گەورەترین فەرماندەی سەربازیی بە ناوی ژنڕاڵ پترایۆس کە خۆیی بە کەسێکی خاوەن پلان و دەسکەوت دەزانی، ناردە ئەفغانستان تا دۆخی ئەو وڵاتە ڕێکبخاتەوە و لەم ڕێگایەوە بتوانێت لە خولی دووەمی هەڵبژاردنیدا سەرکەوتن بە دەست بێنێت. هەر ئەم پترایۆسە بەو هەموو خۆ بە زل زانینەی، کاتێک ویستی ڕۆیشتنی بوو، هیچ پێگەیەکی بۆ نەمابووە، تەنانەت کاتێک لە کۆبوونەوەکاندا بەشداری دەکرد ئەفغانییەکان بێڕێزییان پێ دەکرد.

ئەمریکییەکان کە بەو شێوازە بەردەوام لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو وەڵامێکی ئەوتۆیان لای خەڵکی ئەفغانستان وەرنەگرت، ویستی تۆڵەکردنەوەیان هەبوو. داعشیان هێنا بەڵام ئەوەیان بینی کە خەڵک ڕوبەڕوی داعش دەبێتەوە، هاتن و پلانی دیکەیان جێبەجێ کرد، خەڵک و سوپا چەک کران و تاڵیبان بەو شێوازە گەڕایەوە.

خاڵێکی دیکە کە باستان کردووە، ئەوەیە کە ئەگەر تاڵیبان حکومەتێکی بنکەفراوانی هاوبەش پێک نەهێنێت، لە ناو دەچێت و ناتوانێت بەردەوام بێت، ئایا دەتوانێت ئەم کارە بکات؟ ئێوە پەیوەندی نزیکتان لە گەڵ حامید کەرزای هەیە و ئێستا کەرزای و عەبدوڵڵا عەبدوڵڵاش لە ئەفغانستان ماونەتەوە و ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن. بە بۆچوونی ئێوە دۆخەکە بەرەو کوێ دەڕوات؟

دۆخی ئەفغانستان بە شێوازێکە کە هیچ گرووپێک بە تەنیایی ناتوانێت ئیدارەی وڵات بکات، تاڵیبان دەبێت لەم خاڵە گرنگە تێبگات، تاڵیبان نابێت بەوە دڵخۆش بێت کە بە ئاسانی وڵاتی کۆنتڕۆڵ کردووە و دەتوانێت ئیدارەشی بکات، وا نییە، هەرچەندە تاڵیبان ئەمەی دەوێت، بۆ نموونە، پێشنیارەکەی حامید کەرزای لای تاڵیبانەوە ڕەتکرایەوە، وتیان وڵاتمان کۆنتڕۆڵ کردووە و ئیدارەشی دەکەین. ئەمە هەڵەیەکی ستراتیژییە کە تاڵیبان دەیکات. ئێستا ئەحمەد مەسعود کوڕی فەرماندە ئەحمەد شا مەسعود لە پێنجشیر ویلایەتی خۆیی هەیە و هەڕەشەی ڕوبەڕوبونەوە لە تاڵیبان دەکات. هەندێکی دیکە لە ئەفغانستان بە هەمان شێوە لە بەرامبەر تاڵیبان هەڵوێستیان گرتووە، ژنڕاڵ بسملاخان لە گەڵ ژمارەیەک لە هێزەکانی سوپای ئەفغانستان لە دژی تاڵیبان ڕاوەستاوە.

پەیوەندییەکانی پاکستان و تاڵیبان چۆن دەبینن؟

خەڵکی ئەفغانستان لەو بڕوایەدان کە زۆربەی نەهامەتییەکانی ئەوان بۆ پاکستان دەگەڕێتەوە، ئەوان دەڵێن پاکستان پاڵپشتی گرووپی تاڵیبان دەکات، ڕاستییەکەش ئەوەیە کە پاکستان تا ئێرە پاڵپشتی تاڵیبانی کردووە. پاکستان هەم پاڵپشتی تاڵیبان دەکات و هەم لە گەڵ ئەمریکاش پەیوەندی نزیکی هەیە.

داهاتووی پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ ئەفغانستان بە هاتنی تاڵیبان چۆن دەبێت؟

تاڵیبان دوو بەشە، تاڵیبانی ئەفغانستانی و تاڵیبانی پاکستانی. تاڵیبانی ئەفغانستانی بە بەشێک لە گەلی ئەم وڵاتە دادەنرێن، ئەوەی بە لای ئێرانەوە گرنگە ئەوەیە کە کەس دەسدرێژی بۆ سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێمە نەکات، ئەمریکییەکان بن، ناتۆ بێت، تاڵیبان بێت، گرنگ ئەوەیە کە ئێمە سنورەکانی خۆمان بە توندوتۆڵی بپارێزین. بەڵام نابێت تاڵیبان لە دەرەوە فەرمان وەربگرێت، واتە دەستی دەرەکی تاڵیبان لە دژی ئێمە یان لایەنێکی دیکە هان بدات کە بە دڵنیاییەوە لە بەرامبەر وەها دۆخێکدا بە توندی کاردانەوەمان دەبێت، ئەوەش کە دەڵێن ئێران پاڵپشتی لە تاڵیبان دەکات هیچ بنەمایەکی درووستی نییە. ئێمە پاراستنی یەکپارچەیی و ڕێزگرتن لە سەروەری ئەفغانستان بۆمان گرنگە. ڕەنگە هیچ وڵاتێک هێندەی ئێران بە هەستیارییەوە لە ئەفغانستان نەڕوانێت، وڵاتانی دیکە لە ئەفغانستان بەرژەوەندی خۆیان دەوێت، ئێران هیچ کات وا نەبووە. گەلی ئەفغانستانیش دەزانێت کە ئێمە تەنیا ئاشتی و سەقامگیری ئەم وڵاتەمان دەوێت. ئێستاش کە تاڵیبان گەڕاوەتەوە و دەسەڵاتی ئەفغانستانی بە دەستەوە گرتووە، هەوڵ دەدەین کە حکومەتی نوێ، حکومەتێکی بنکەفراوانی فرە ڕەنگ بێت. سیاسەتی ئێمە بەردەوام پاڵپشتی لە حکومەتی ناوەندی لە ئەفغانستان بووە، هەرچەندە ئەو حکومەتە سەر بە هێزە نێودەوڵەتییەکانیش بووە، تا دوایین ساتەکان ئێمە پاڵپشتیمان لە حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانی دەکرد، لە بەر ڕێزگرتن لە دەستوور و دەنگی خەڵکی ئەفغانستان. هەندێک وڵاتی دراوسێ پاڵپشتییان لە تاڵیبان کرد، ئەمریکییەکان داعشیان هێنایە ئەفغانستان، تەنانەت ڕووسیاش بەرژەوەندی خۆیی دەویست، کێبڕکێی ڕووسیا لە گەڵ ئەمریکاش چیرۆکی خۆیی لە ئەفغانستاندا هەیە کە لێرەدا باس ناکرێت.

کە واتە دەڵێن ئەفغانستان بەم دۆخەوە بەردەوام دەبێت و ڕووداوی نوێ لەم وڵاتەوە دەبینین؟

ئەگەر سیاسەت و تێڕوانینی تاڵیبان نەگۆڕدرێت، بە دڵنیاییەوە کە هەلومەرجەکە بەرەو شەڕی ناوخۆیی لە ئەفغانستان دەڕوات.

سعوودیەش لە پشتەوەی ئەم هاوکێشەوە دەبینرێت؟

بەڵێ، تەنانەت لە سەردەمی سەرۆکایەتی حامید کەرزای سعوودیە هەوڵی بۆ دەدا. من لەوێ بووم کە مەلیک عەبدوڵڵا تەلەفوونی بۆ کەرزای کرد و وتی موڵەتمان پێبدەن کە بێینە ئەفغانستان و چالاکی بکەین. کەرزای وەڵامی دایەوە کە دەبێت لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەماهەنگ بن.

ئێستا بوونی سعوودیە زیاتر بووە و دەبێت تاڵیبانیش بزانێت کە وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان بەرامبەر بە هەندێک بابەت هەستیارن، وەک چۆن بە هەستیارییەوە لە بوونی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەڕوانین، بە هەمان شێوەش نیگەرانیمان لە بوونی هەندێک وڵاتی دیکەش هەیە. سعوودییەکان دەبێت بزانن سەردەمی هەندێک سیاسەت و بیرکردنەوەیان بە سەر هاتووە، ئەگەر واز لەو سیاسەتانە بێنن ئێران بەردەوام پێشوازی لە دانوستان دەکات./.

Previous Post

بنکەی سەربازی ئەمریکا لە بەسرە کرایە ئامانج

Next Post

ئێران: پێویست بوو سوریاش بانگهێشتی کۆنفرانسەکەی بەغدا بکرێت

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی
نوێترین هەواڵ

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025
سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا
نوێترین هەواڵ

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

حوزه‌یران 2, 2025
دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان
نوێترین هەواڵ

دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان

ئایار 26, 2025
پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە
نوێترین هەواڵ

پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە

ئایار 5, 2025
ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
نوێترین هەواڵ

ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان

ئایار 4, 2025
Next Post
ئێران: پێویست بوو سوریاش بانگهێشتی کۆنفرانسەکەی بەغدا بکرێت

ئێران: پێویست بوو سوریاش بانگهێشتی کۆنفرانسەکەی بەغدا بکرێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020