بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پێش سەردانەکەی بۆ بەغدا وتی کە پێشوازی و پاڵپشتی لە هەر دەستپێشخەرییەکی بەرپرسانی عێراق بە بەشداری وڵاتانی ناوچەکە دەکەین.
ناوبراو وتی: ئێمە لەو بڕوایەداین کە پێویست بوو سوریاش وەک دراوسێیەکی گرنگی عێراق بانگهێشتی کۆنفرانسەکەی بەغدا بکرێت، ئەڵبەت سەبارەت بە ئاسایش و گەشەی بەردەوامی ناوچەکە لە گەڵ سەرکردایەتی سوریا لە پەیوەندی و ڕاوێژداین و لە سەر کۆنفرانسەکەی بەغداش بە هەمان شێوە لە گەڵ دیمەشق ڕاوێژی ڕاستەوخۆمان دەبێت./.