بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر. سەرۆکی ڕەوتی سەدر، ڕایگەیاند کە لە فراکسیۆنە سیاسییەکان نامەیەکی پێگەیشتووە کە باس لە چاکسازی لە دۆخی عێراقدا دەکات.
ناوبراو وتی کە ئەو نامەیە باس لە چاکسازی دەکات و سەرەتایەکە بۆ کۆتایی هێنان بە گەندەڵی.
سەدر لە بڕیارەکەی پێشووی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان پاشگەز بوویەوە و وتی کە پێویست دەکات لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەین و بە ئیرادەشەوە پێ دەنێینە هەڵبژاردنەکانی عێراق.
ناوبراو وتی کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەین تا عێراق لە گەندەڵی و داگیرکاری ڕزگار بکەین.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەدر پێشتر ڕایگەیاندبوو لە هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەشداری ناکات و ڕەوتەکەی پەیوەندیی بە حکومەتی ئێستا و داهاتووی عێراقەوە نابێت./.