بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی نوێی ئەم وڵاتە و شاندێکی یاوەری بەشداری لە کۆنفرانسەکەی بەغدا دەکەن.
فۆئاد حەسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشتر لە سەردانێکدا بۆ تاران، سەرۆک کۆماری ئێرانی بۆ ئەو کۆنفرانسە بانگهێشت کردبوو.
کۆنفرانسی ناوچەیی بەغدا بە ناونیشانی کۆنفرانسی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی، سبەی شەممە 28 ی ئاب بەڕێوە دەچێت./.