بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی ئیدانەی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی شاری کابوڵی کرد و وتی کە تاران ئیدانەی هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی دەکات کە تێیدا ژن و مێرد و گەنج و منداڵ دەکەونە بەر هێرشەکان.
ناوبراو هیوای خواست کە حکومەتی نوێی ئەفغانستان لە زووترین کاتدا پێک بهێندرێت و دامودەزگا حکومییەکان ئەرکی خۆیان لە پێناو پاراستنی گیان و ماڵی خەڵکی ئەو وڵاتە جێبەجێ بکەن./.