بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دنیل دەیویس ژنڕاڵی خانەنشینی ئەمریکی لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی سکای نیوز ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکان و حکومەتەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەبێت بە هەموو هێزێکەوە لە گەڵ تاڵیبان بکەونە پەیوەندییەوە تا پرۆسەی کشانەوە لە ئەفغانستان بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.
ناوبراو کە پێشتر دوو جار بۆ ئەرکە سەربازییەکان لە ئەفغانستان بووە، وتی کە نابێت وڵاتانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە مافەکانی خەڵکی ئەفغانستان بە تایبەت ئەوەی لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو بە دەستیان هێناوە، متمانە بە تاڵیبان بکەن.
وتیشی کە بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی ئەفغانستان، مانگ و ساڵانی داهاتوو زۆر گرنگە و گرنگ ئەوەیە کە بتوانین کاریگەری لە سەر تاڵیبان دابنێین.
دەیویس وتی کە ڕاستییەکە ئەوەیە ئێمە لە شەڕی ئەفغانستان شکستمان هێناوە./.