بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کە پێشتر جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری عەرەبی – ئەفریقی و هەروەها یاریدەدەری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی بووە، لە کابینەی نوێی ئەم وڵاتە بە سەرۆکایەتی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وەک وەزیری پێشنیارکراوی دەرەوە ناوی درایە پەرلەمان و بە دەنگی باڵای ئەندامانی پەرلەمانی ئێران بە فەرمی بووە وەزیری دەرەوەی نوێی ئەم وڵاتە.
عەبدوڵڵاهیان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە هەوڵی سیاسەتێکی دەرەوەی هاوسەنگ، زیندوو و ووشیارانە دەدەم.
ناوبراو هەروەها لە پەیامێکی دیکەدا ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی دەرەوە، هاوسەنگ، چالاک و ووشیارانە و لە سەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر و گرنگیدان بە وڵاتانی دراوسێی و ئاسایی دەبێت.
وتیشی کە شانازییە بۆ من بە متمانەی پەرلەمان، نوێنەری گەلی گەورەی ئێران لە سیاسەتی دەرەوە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەبم./.