بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی دوو تەقینەوەی نزیک فڕۆکەخانەی کابوڵ لە ئەفغانستان لانیکەم 10 سەربازی ئەمریکی کوژراون.
کەناڵی جزیرە ڕایگەیاندووە کە ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکانی کابوڵ تا ئێستا 40 کەسە و 110 کەسیش بریندار بوون.
وتەبێژێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە سەربازانی ئەو وڵاتەی لە ئەفغانستان پشتڕاست کردەوە.
تاڵیبان هێرشەکانی کابوڵی بە تیرۆریستی ناو بردووە و سەرچاوە ئەمریکییەکانیش ڕایانگەیاندووە کە خۆکوژە داعشەکان هۆکاری تەقینەوەکان بوون.
هاوکات ئاژانسی سپۆتنیک هەواڵی تەقینەوەی سێهەمی لە نزیک فڕۆکەخانەی کابوڵ ڕاگەیاندووە./.