بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیناتۆر لیندزی گراهام بە توندی ڕەخنەی لە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا گرت بە هۆی ئەوەی کە هێشتا بە هەزاران کەسی هاوپەیمانی ئەم وڵاتە لە ئەفغانستان ماونەتەوە.
ناوبراو بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەم بڕیارەی حوکمی مردنی هەزاران ئەفغانیی واژۆ کردووە و خۆی لە بەرپرسیاریەتی لە بەرامبەر دۆسیەی ئەفغانستان دەدزێتەوە.
لە کۆنگرێسی ئەمریکا و لە هەر دوو حیزبی دیمۆکرات و کۆماریخواز داوا لە بایدن کراوە کە وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ئەفغانستان کە 31 ی ئابە درێژ بکاتەوە بەڵام بایدن ڕایگەیاندووە کە پابەندی خشتەی دیاریکراوی ئێستا دەبێت./.