بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیبراهیم کاڵین وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە گومانی لەوەدا هەیە گرووپی تاڵیبان بتوانێت ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوڵ بپارێزێت.
ناوبراو وتی کە سوپای تورکیا پرۆسەی کشانەوەی لە ئەفغانستان دەستپێکردووە بەڵام ڕاوێژکارانی تورک دەتوانن لەو وڵاتە بمێننەوە تا لە بواری بەڕێوەبەردنی تەکنیکی فڕۆکەخانەی کابوڵ پاڵپشتی لە تاڵیبان بکەن.
کاڵین وتی کە تاڵیبان داوای هاوکاریی لە تورکیا کردووە و پاش کشانەوەی هێزەکان دەتوانین بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە لە کابوڵ بمێنینەوە./.