بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی دەستنیشانکردنی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەک وەزیری دەرەوەی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند.
مێقداد ڕایگەیاندووە کە دەستنیشانکردنی عەبدوڵڵاهیان وەک وەزیری دەرەوەی ئێران بووەتە هۆی دڵخۆشی سەرجەم ئەو کەسانەی کە ئاگاداری ئەزموونی ناوبراون لە کاروباری ناوچەکە و جیهان.
وەزیری دەرەوەی سوریا هیوای سەرکەوتنی بۆ هاوتا ئێرانییەکەی خواستووە و جەختیکردووەتەوە کە پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات بۆ خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی بەردەوام بێت./.