بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی بواری زانستی خۆراک ئاماژەی بە گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی ترێ داوە کە لە درێژەدا هاتووە:
پاراستنی دڵ، لە گەڵ ڕێگریکردن لە جەڵتەی دڵ و مێشک و نەخۆشی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان.
یارمەتی دابەزینی کۆلیسترۆڵی خەراپ لە خوێن و پاککردنەوەی جگەر لە مادە ژەهراوییەکان دەدات.
ڕۆڵی هەیە لە چارەسەری نەخۆشی ڕەبو و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە.
خۆپاراستن لە شێرپەنجە، لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە مادەی ڤلاڤینوید و دژە ئۆکسانەکانی دیکە.
بەهێزکردنی موەکانی قژ و پاراستنی لە سپیبوون و هەڵوەرین.
پاراستنی تەندرووستی پێست و گەشبوونەوە و نەهێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکە و سیسی دەموچاو.
چارەسەری قەبزی و ڕێگەگرتن لێی و چالاککردن و پاککردنەوەی ڕیخۆڵە لە مادە ژەهراوییەکان و کەمکردنەوەی غازات.
چارەسەرکردنی کەمی مادەی ئاسن و کەمخوێنی و خۆپاراستن لێی.
پاراستنی تەندرووستی چاو و بەهێزکردنی بینین و خۆپاراستن لە شەوکوێری و زۆر نەخۆشییە جیاوازەکانی چاو.
ڕێگریکردن لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و بەهێزکردنی یادەوەری و نەهێشتنی تەمەڵی و بێهێزی.
خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرمبوونەوەی ئێسک و گرژبوونی ماسولکەکان.
بۆ ژنانی دووگیان و کۆرپەلەی ناوسکی زۆر بەکەڵکە، لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە فۆلیک ئەسید و مادەی ئاسن و ڤیتامین B6.
ڕۆڵێکی باشی هەیە لە خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی بەرزی فشاری خوێن، لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە مادەی پۆتاسیۆم.
چەند ڕێنماییەکی گرنگ:
توشبووانی نەخۆشی شەکرە پێویستە ڕۆژانە یەک کوپی زیاتری لێ نەخۆن و پێویستە ترێی کشمیشی نەخورێت و باشترە ترێی سپی و سوور بخورێت، بەڵام ناوکی ترێ بە تەنیا بەسوودە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکرە لە خوێندا.
لە کاتی ڕێجیم و زۆری کێش و قەڵەوی، پێویستە ڕۆژانە زیاتری لێ نەخورێت و پێویستە ترێی کشمیشی نەخورێت.
پێویستە پێش خواردنی جوان بشۆرێتەوە، لە بەر ئەوەی کە ترێ یەکێکە لەو میوانەی کەمێک بە ئەستەم لە بەکتریا و مادە کیمیاییەکان پاک دەکرێتەوە./.