بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا جەختیکردەوە کە سوپای وڵاتەکەی نابێتە بەشێک لە ململانێ و پێکدادانە سەربازییەکانی ئەفغانستان.
ناوبراو وتی کە ئەفغانستان بە دۆخێکی دژواردا تێپەڕ دەبێت و ئێمە لە گەڵ هاوبەشەکانمان لە ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی گشتی هاوکاری چالاکمان هەیە.
پوتین وتی کە بە دڵنیاییەوە دەستێوەردانی سەربازیمان لە بارودۆخی ئەفغانستاندا نابێت.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە وانەمان لە ئەزموونی یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو لە شەڕ و ململانێکانی ئەفغانستان وەرگرتووە.
وتیشی کە مۆسکۆ ویستی ئەوەشی نییە کە ڕۆڵی نێوەندگێڕ لە ئەفغانستاندا بگێڕێت./.