بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەوەی کە حکومەتی عێراق بە فەرمی وڵاتانی دراوسێی بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی بەغدا بانگهێشت کرد، سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ڕایانگەیاندووە کە فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەرۆکایەتی شاندەکەی ئەم وڵاتە لە بەغدا دەکات.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی سعوودیە بە نوێنەرایەتی لە شای ئەم وڵاتە بەشداری دەکات و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی ڕیازیشی لە گەڵ دەبێت.
عێراق بە فەرمی وڵاتانی سعوودیە، ئێران، تورکیا، میسر، ئەردەن و کوێتی بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی بەغدا بانگهێشت کردووە. نوێنەرانی فەرەنسا، ئەمریکا، ڕووسیا و ژاپۆنیش لەم کۆنفرانسەدا بەشداری دەکەن./.