بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە حوکمێکدا موحسین ڕەزایی وەک جێگری خۆی بۆ کاروباری ئابوری دەستنیشان کرد.
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها ناوبراوی بۆ پۆستەکانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای هەماهەنگی ئابوری هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و سکرتێری ناوەندی ئابوری حکومەت دەستنیشان کرد.
موحسین ڕەزایی یەکێک لە پاڵێوراوانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەم دواییەی ئێران و ڕکابەری سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بووە. ناوبراو هەڵگری بڕوانانەی دکتۆرای ئابورییە لە زانکۆی تاران و بە بیرۆکە ئابورییەکانی ناسراوە. ڕەزایی فەرماندەی پێشووتری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ ماوەی 16 ساڵ و سکرتێری کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی ئێران لە 24 ساڵی ڕابردوو تا ئێستا بووە./.