بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەندامانی پەرلەمانی ئێران متمانەیان بە 18 وەزیری پێشنیارکراوی کابینەی سێزدەیەمی ئەم وڵاتە بەخشی و تەنیا وەزیری پێشنیارکراوی پەروەردە لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو کە دەنگی پێویست بە دەست بێنێت.
بەم پێیەش کابینەی سێزدەیەمی ئێران بە سەرۆکایەتی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە فەرمی دەستی بە کارەکانی دەکات.
بڕیارە یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی نوێی ئێران سبەی پێنج شەممە بەڕێوە بچێت./.