بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسنامەیەکی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ناردووە کە لە وەڵامی پەیامی پیرۆزباییەکەی مەهدی مەشات لە پاش سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێراندا بووە.
سەرۆک کۆماری ئێران خۆڕاگری گەلی یەمەنی لە بەرامبەر تاوان و دەسدرێژییەکانی هاوپەیمانی سعوودیە بەرز نرخاندووە و جەختی لە سەر پاڵپشتی تاران بۆ گەلی زوڵملێکراوی یەمەن لە بەرامبەر ئەو دەسدرێژی و گەمارۆ زاڵمانەیە کردووەتەوە.
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی هەروەها جەختی لە سەر گرنگیدانی تاران بە پەرەپێدانی هاوکارییەکانی ئێران و یەمەن لە سەرجەم بوارەکان لە پێناو مسۆگەربوونی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردووەتەوە./.