بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەوەی کە پەرلەمانی ئێران متمانەی بە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بەخشی وەک وەزیری دەرەوەی نوێی ئەم وڵاتە، پەیامێکی پیرۆزبایی لە لایەن سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیاوە پێگەیشت.
لە پەیامەکەی لاوڕۆڤدا وێڕای پیرۆزبایی لە عەبدوڵڵاهیان بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەخت لە سەر پتەوبوونی هاوکاری و پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و تاران لە سەرجەم بوارەکان کراوەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاندووە کە هاوکارییەکانی نێوان مۆسکۆ و تاران دەتوانێت لە بەرژەوەندی گەلانی هەر دوو لا و پتەوبوونی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بێت./.