بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی چواردەیەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی هەر یەک لە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، مەهدی شوشتەری سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و هەروەها سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێم بەشدار بوون.
لەو پێشانگایەدا زیاتر لە 30 کۆمپانیای ئێرانی بە تایبەت 14 کۆمپانیای زانستی لە بوارەکانی پیشەسازی، خۆراک، کشتووکاڵ، جلوبەرگ، جانتا، پێڵاو و … بەشدارییان کردووە.
چواردەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ لە کارەکانی بەردەوام دەبێت./.