بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن وتی کە داعش پلانی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئێمە و هاوپەیمانانی هەیە، هەروەها ئەو خەڵکەش لە فڕۆکەخانەی کابوڵن مەترسی هێرشەکانی داعشیان لە سەرە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە پرۆسەی گواستنەوەی خەڵک لە فڕۆکەخانەی کابوڵ تا 6 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت و تا ئێستاش زیاتر لە 70 هەزار کەس ڕزگار کراون.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی کە سەبارەت بە هەر حکومەتێکی داهاتووی ئەفغانستان تەنیا بە پێی کار و کردەوەکانی بڕیار دەدەین، ئەمەش بە هەمان شێوە گرووپی تاڵیبان دەگرێتەوە.
بایدن وتی کە داوا لە وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگری ئەمریکا کراوە کە ئەگەر پێویست بە گۆڕانکاری لە وادەی کشانەوەی هێزەکان لە ئەفغانستان بکات، پلانی جێگرەوەیان پێشکەش بکەن.
وتیشی کە داوا لە ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوە کراوە ژمارەی ڕاستەقینەی ئەمریکییەکانی ناو ئەفغانستان ئاشکرا بکات./.