بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان لە گەڵ مەسعود بارزانی کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا بارودۆخی سیاسی لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشەکانی تیرۆر و کێشەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی ئەم وڵاتە تاوتوێ کرا.
سەبارەت بە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراقیش، مالیکی و بارزانی جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پرۆسەکە دەبێت لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە بچێت و هەڵبژاردنێکی شەفاف و ئازاد و دادپەروەرانەش لە کەشێکی ئارام و بە دوور لە دەستکاری دەستەبەر بکرێت.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە دەبێت هەموو لایەنێک ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ئیرادەی گەل بگرن./.