بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد کەلاری ڕایگەیاند کە هاووڵاتیان، بازرگانان، خوێندکاران و نەخۆشەکان کاتێک سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان دەکرد لە ڕێگای دەروازە سنورییەکانی نێوان هەر دوو لا، لە دیوی هەرێمەوە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرا بەڵام ئێران ئەوەی قبووڵ نەدەکرد و بۆ دووبارە ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا بڕە پارەیەک لەوان وەردەگیرا.
ناوبراو وتی کە ئەم کێشەمان چارەسەر کردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو ڕێکارە لا دەبرێت و کار بە پشکنینی هەرێمی کوردستان دەکرێت و پێویست بە دووبارە پشکنینی کۆرۆنا لە دیوی ئێرانەوە ناکات./.