No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی «کاتی پشوو»لە نووسین و دەرهێنان و ئامادە کردنی نەوید نیکخاە ئازاد، توانی خەڵاتی (Award of Excellence) لە بەشی کورتە فیلمی دوازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «IndieFEST»ی ئەمریکا بە دەس بهێنێت.
پوختەی فیلمی «کاتی پشوو»: ئەم فیلمە لە بەسەرهاتی«کچی شین» وەرگیراوە و چیرۆکی کچێکی سەرکێش لە قۆناغی دواناوەندی دا دەگێڕێتەوە کە دەیەوێت لە کاتی پشوودا بە هاوکاری سێ هاوڕێی بە دزیەوە لە حەساری قوتابخانەکە بچێتە دەرەوە و بۆ بینینی پێشبڕکێی ئەو تیپی فوتباڵە کە هۆگریەتی و بڕواتە ناو یاریگەی ئازادی.
موژان کوردی، ڕەیحانە نەبییان، نیلووفەڕ شکووهی نیا و غەزەڵ خەلیلی ئەکتەرەکانی ئەم کورتە فیلمەن. بڵاو کردنەوی فیلمی «کاتی پشوو» لەئاستی جیهانیدا لە ئەستۆی کۆمپانیای «FeelSales» ئێسپانیایی دایە .
دوازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێو دەوڵەتی «IndiFEST»ی ئەمریکا هەڵبژێردراوانی لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا لە مانگی ئووتی ۲۰۲۱دا ڕاگەیاند.
No Result
View All Result