بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی زۆربەی وڵاتانی جیهان و ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی بەردەوام ڕایانگەیاندووە کە سێ هۆکاری دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغییەکان، بەکارهێنانی دەمامک (ماسک) و شۆردنی بەردەوامی دەستەکان، ڕۆڵی گرنگیان لە کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری هەبێت.
پسپۆڕان ئاماژەیان بە چەند ڕێنماییەکی گرنگ داوە کە خەڵک لەو ڕێگایەوە بتوانن خۆیان لەم پەتا کوشندەیە ڕزگار بکەن کە بریتین لە:
لە ئەگەری هەبوونی نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشیی هەڵامەت دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکرێت.
لە ئێستادا کە لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو بووەتەوە پێویستە واز لە گەشت و سەیران بهێنن.
لە شوێنی قەرەباڵغدا دوو ماسک بەکار بێنن.
لە نێو پاسدا دوو ماسک بەکار بێنن.
خۆتان لەو کەسانە دووربخەنەوە کە گومانی توشبوون بە کۆرۆنایان لە سەرە.
لە نێو نۆرینگەی پزیشکان خۆتان لە خەڵک دووربخەنەوە.
لە نێو تەکسیدا دوو ماسک بەکار بێنن.
لە کاتی سەردانیکردنی لقەکانی بانک دوو ماسک بەکار بێنن.
لە کاتی چوون بۆ دوکان و مارکێتەکان خۆتان لە خەڵک دووربخەنەوە.
بەردەوام دەستەکان بشۆرن.
لە شوێنی داخراودا نەچنە پرسە و سەرەخۆشییەوە.
ئەگەر بە هەر شێوازێک ناچاربوون کە بچنە هۆڵەکانی پرسەوە، مەودای پێویست لە گەڵ خەڵک لە بەرچاو بگرن.
ئەو مەودایە دەبێت دوو مەتر بێت.
ئەگەر نیشانەکانی هەڵامەتتان هەیە لە هیچ پرسە و قەرەباڵغییەکان بەشداری نەکەن.
پێش و پاش بەکارهێنانی ماسک، نان خواردن، چوونەدەرەوە و …. دەبێت دەستەکان بە ئاو و سابون بشۆردرێت و هەر سۆردنێک کەمتر لە 20 چرکە نەبێت.
ئەگەر لە شوێنی قەرەباكغدا نەبوون و دەستتان بە شتێکی ئەوتۆوە ئالوودە نەبووە، هەر دوو کاتژمێر دەبێت دەستەکانی خۆتان بشۆرن.
ئەگەر ناچار بە بەکارهێنانی پارەن، دەبێت دەستکێش بەکار بێنن، پارەکەتان لە بەر تیشکی هەتاو بۆ ماوەی 30 خولەک دابنێن، ئەمە دەتوانێت بە ڕادەیەکی زۆر ڤایرۆسەکانی لە ناو ببات./.