بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە بڕیاری گرووپی تاڵیبان جۆل ئاغا وەک وەزیری دارایی، سەدر ئیبراهیمی بۆ وەزیری ناوخۆ بە وەکالەت و نەجیبوڵڵا وەک سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەفغانستان دیاری کراون.
ئەو گرووپە هەروەها مەلا شیرینی وەک پارێزگار و حەمدوڵڵا نوعمانی وەک سەرۆک شارەوانی کابوڵی پایتەخت دیاری کردووە.
لە لایەکی دیکەوە خەلیل ڕەحمان حەقانی لە سەرکردەکانی تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە ئەم گرووپە لێبوردنی بۆ ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری پێشوو و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی ئەفغانستان دەرکردووە و دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئەم وڵاتە./.