No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێشانگای تایبەت بە ناساندنی زانکۆ پلە یەکەکانی ئێران کاژێر 10ی ڕۆژی دووشەممە بە فەرمی کرایەوە و تا چوارشەممە 25 ی ئابی 2021 لە هوتێل هایکریستی شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
حەسەن پوور ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری کۆنسووڵخانهی کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی لە پەراوێزی پێشانگاکەدا لە لێدوانێک بۆ جام کوردی ڕایگەیاند کە پێشوازیی لە پێشانگاکە زۆر دڵخۆشکەر بووە.
ناوبراو زیاتر وتی: ئەم پێشانگایە بە ئامانجی ناساندنی زانکۆ یەکەمەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی ڕاستەوخۆی خوێندکار لە هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا زانکۆ دیار و یەکەمەکانی ئێران لەوانە ئەمیر کەبیر، زانستی پزیشکی تاران، زانکۆی ئێسفەهان، ئازادی کەرەج، ئایەتوڵڵا ئامۆلی و زانکۆی گوڵستان لە بەشداربووانی پپێشانگاکەن.
حەسەن پوور وتیشی: لە پێشانگاکەدا هەوڵ دراوە ئەو زانکۆیانەی کە یەکەمن و ئیماکاناتی زیاتریان هەیە بناسرێن بۆ ئەوەی ئارەزوومەندان لە هەرێمی کوردستان دەستیان بۆ هەڵبژاردن کراوەتر بێت.
No Result
View All Result