بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح، میری کوێت، ئاستی بەشداری وڵاتەکەیی لە کۆنفرانسە ناوچەییەکەی بەغدا دیاری کرد.
ناوبراو سەباح خالید حەمەد سەباح سەرۆک وەزیرانی کوێتی ڕاسپارد کە بە نوێنەرایەتی ئەم وڵاتە بەشداری لە کۆنفرانسە ناوچەییەکەی بەغدا بکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ کوێت بە فەرمی داوای لە میری ئەم وڵاتە کردبوو بەشداری لەو کۆنفرانسەدا بکات.
پێدەچێت وڵاتانی دیکەش لە ئاستی لوتکەدا بەشداری لە کۆنفرانسەکەی بەغدا نەکەن./.